دڵدار
دڵدار
کێ بێ له‌شی دوو
به‌ش کرێ و
زایه‌ڵه‌ی ژین له
کۆڵانی ده‌ماریدا بێده‌نگ نه‌بێ و
هه‌ردڵدار و خۆشه‌ویستی
که‌سیتر بێت
كێ بێ که خۆی
سوور بزانێ
که یاره‌که‌ی
دڵداری زۆر که‌سیتره
به‌ڵام به‌دڵ خۆشی
بوێ و
خه‌نه‌ی خوێنی
پێشکه‌ش به په‌نجه‌ی
یار بکا
ئه‌وه منم
که یاره‌که‌م له
شه‌وێکی بێ که‌سیدا
له‌تاریکی
کۆڵانێکی
ته‌نگه‌به‌ری شاری
مێژوو
شادزێ هات
چوار به‌شی کرد
شێویان بڕی و
تۆوی مردنیان تێدا
وه‌شان
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر
به‌هارێ
له‌هه‌ر به‌شێ
سه‌دان هه‌زار ئه‌وینداری
لێ سه‌وز ئه‌بێ و
وا ئێستاکه‌ش
جه‌نگه‌ڵێکی چل ملیۆنی
دڵداری گیان له
مستی هه‌س.
0 kommentarer:
Skicka en kommentar
Prenumerera på Kommentarer till inlägget [Atom]
<< Startsida